٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٩:٢٣
 ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك دوو منداڵ شه‌هید ده‌كات

ئه‌مڕۆ 25-11-2016 له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ جه‌له‌ولا، دوو منداڵ شه‌هید بوون.

جه‌له‌ولا.. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك دوو منداڵ شه‌هید ده‌كات

ئه‌مڕۆ 25-11-2016 له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ جه‌له‌ولا، دوو منداڵ شه‌هید بوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی جه‌له‌ولا به‌ ابنای راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوو منداڵ له‌كاتی یاری كردندا ده‌ستكاری بۆمبێكی چێنراویان كردووه‌و پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شه‌هید بوون.

وتیشی: ئه‌و بۆمبه‌ چێنراوه‌ هی تیرۆرستانی داعشه‌ كه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌جێیان هێشتووه‌. پێده‌چێت ژماره‌یه‌كی تری بۆمبیش له‌و ناوچه‌یه‌ مابن و تائێستا پوچه‌ڵ نه‌كرابنه‌وه‌.